سەردێڕ:

عێراق دووەم وڵاتە لەڕووی پەرەپێدانی هێڵی بۆرییە نەوتییەكان

AM:10:00:21/04/2025

964 جار خوێندراوەتەوە

یەكەی وزەی ئەمەریکا ئاشكرایدەكات، عێراق دووەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان دوای چین لە پەرەپێدانی بۆریە نەوتیەكانی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، یەکەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە پلەی دووەمدا هاتووە دوای وڵاتی چین، کە زۆرترین هێڵی بۆری نەوتی پەرەپێداوە، كە تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، بە کۆی گشتی چوار هەزار و ١٠ کیلۆمەتر بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو ئەو کۆی گشتییە، لە ئێستادا هەزار و ١٥٥ کیلۆمەتر لە قۆناغی دروستکردندایە، لەکاتێکدا بۆرییە پێشنیاز کراوەکان بە ٢٨٥٥ کیلۆمەتر مەزەندە دەکرێن.

هاوکات، عێراق بەردەوامە لە لابردنی ئەو مینانەی رێگە لە ئاڕاستەكانی بۆرییە نەوتی و غازییەكان دەگرن، هاوشانی پلانەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی سێیەم پڕۆژەی بۆری دەریایی بە توانای دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەم بۆرییە ئامانجی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراقە بۆ بەندەری نەوتی فاو.














گەلەری