سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی

AM:08:59:21/04/2025

32596 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ۳۷٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیكەی ٥۰ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ۲۱ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ۳۷٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٠٥ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٦۰٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦۰٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ۷۰٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ۷۳٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨۰۷ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ۷۰٥ هەزار دینارە












گەلەری