سەردێڕ:

نرخی نەوت نزمبووەوە

AM:08:57:21/04/2025

748 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و ۱٦ سەنت دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە ۲۱ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٤ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری