AM:09:00:20/04/2025
2992 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزی چین لە ئەمریکا رایگەیاند، کە رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوەیان دەبێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ئەگەر بێت و وڵاتانی دیکە باج و شەڕی بازرگانی بسەپێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، شی فێنگ، باڵیۆزی چین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چین بە توندی دژایەتی هەر جۆرە باج و شەڕێکی بازرگانی دەکات، ئەمەش تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و کەرامەتی نیشتیمانی چین نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی رێکخستنی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئابووری و دادپەروەری نێودەوڵەتییە.
هەروەها شی فێنگ ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە نێوان ناسەقامگیری و نادڵنیایی
جیهانیدا، چین وەک ئومێدبەخشترین و گەورەترین بازاڕی جیهان دەمێنێتەوە، هەروەها وەک
شوێنی وەبەرهێنانی پەسەندکراو بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی هەروەها وتیشی، کە گەشەسەندنی وڵاتەکەی وەک "دەرفەتێکی هاوبەش بۆ هەموو جیهان" دەمێنێتەوە.