PM:03:16:19/04/2025
1980 جار خوێندراوەتەوە
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات کەشتیەکی گەشتیاری سووتا و بەهۆیەوە ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسیش بێسەروشوێن بوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان باسیان لەوەشکرد، کەشتییەکە بەهۆی هەڵگرتنی ماددەی سووتەمەنییەوە گڕی گرتووە.
هاوکات ئەوەش
خراوەتەڕوو، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە گەڕان کردووە و تەرمی بەشێک
لە قوربانیانیان دۆزیوەتەوە و هەوڵەكانیش بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی بێسەروشوێنن بەردەوامە.