AM:11:41:19/04/2025
1372 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایانگەیاند، ئاشتیی بەردەوام لە دیالۆگی راستگۆیانە لە نێوان گەلان لە دایک دەبێت، نەک سەپاندنی هێز.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقايی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ دووهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا دەبێت بە نێوەندگیری بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە شاری مێژوویی رۆما بەڕێوە دەچێت.
هەروەها وتی، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە بە رێبازێکی بەرپرسیارانە
پابەندبونی خۆی بە دیپلۆماسیەت وەک مامەڵەیەكی شارستانیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
دەرخستووە و لە هەمان کاتدا درک بەوە دەکەن رێگای بەردەمیان بێ هەورازو نشێوی نییە، بە چاوی کراوە و جانتایەکی پڕ لە ئەزمونی
رابردووەوە هەنگاو دەنێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووهەمین خولی دانوستانی
نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.