سەردێڕ:

حوسییەکان شەشەمین فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئەمریکیان خستەخوارەوە

AM:11:29:19/04/2025

1792 جار خوێندراوەتەوە

حوسییەکان رۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییان لە یەمەن خستەخوارەوە، ئەوەش شەشەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیە لە جۆری (MQ-9 Reaper) کە لەلایەن حوسییەکانەوە بخرێتە خوارەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لەدوای دەستبەكاربونی ئیدارەی ترەمپ، كە نرخی هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلارە لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریکاوە بۆ سەر حوسییەكان لە ١٥ـی ئازارەوە، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی یەمەن خراوەتە خوارەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی فۆكس نیوز، سوپای ئەمریکا ٣٥ رۆژە بۆردومانی بەردەوام ئەنجامدەدات، لەگەڵ ئەوەشدا حوسییەکان بەردەوامن لە هەڵدانی موشەکی بالیستی بۆ ئیسرائیل.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حوسییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣وە لایەنیکەم ١٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییان خستۆتە خوارەوە، بەڵام بە پێی سەرچاوەیەکی دیکە رەنگە ژمارەکە بگاتە ٢٠ فڕۆکە.













گەلەری