PM:10:06:18/04/2025
1584 جار خوێندراوەتەوە
ئۆکرانیا سزای بەسەر سێ کۆمپانیای چینیدا سەپاند، ئەوەش دوای رۆژێک لە وتەكانی سەرۆکی ئۆكرانیا كە چینی بە دابینکردنی چەک بۆ رووسیا تۆمەتبار کرد.
ئەمڕۆهەینی ١٨ـی نیسانـی، ئیدارەی ڤۆلۆدمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لیستێکی نوێکراوی ئەو لایەنانەی کە سزا دراون بڵاوکردەوە، لیستەکە کە کۆمپانیا رووسیەکانیش لەخۆدەگرێت، کۆمپانیای تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی و پەکین شیانگوی، کۆمپانیای ئامێری روی جین و کۆمپانیای ریشاڵی کاربۆنی ژۆنگفو شێنینگ لەخۆدەگرێت کە هەمویان لە چین تۆمارکراون.
هەروەها، ئۆکرانیا
وردەکارییەکانی لەبارەی هۆکاری زیادکردنی ئەو کۆمپانیا تایبەتانە بۆ لیستی سزاکان
نەخستەڕوو، کە ئەوەش قەدەغە دەکات بازرگانی لە ئۆکرانیا بکەن.
هاوکات، سەرەڕای
پاراستنی پەیوەندییە ئابورییە نزیکەکانی لەگەڵ رووسیا لە ماوەی شەڕی نزیکەی سێ
ساڵەی ئۆکرانیا، چین هەوڵی داوە بێلایەنی بێت لەو جەنگە و رەتیکردەوە هیچ
بەشدارییەکی لەو شەڕەدا هەبێت.