سەردێڕ:

سودانی و عەمار حەکیم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

PM:09:35:18/04/2025

1536 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمە، دووپاتیان کردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراویدا بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سودانی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە و دووپاتیان کردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراویدا بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگترین پرس و فایلە نیشتمانیەکان کرا و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە کەرت و بوارە جیاوازەکان، دڵنیابوون لە گەشەپێدانی بەردەوام و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا.

هەروەها، جەخت لەوە کرایەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

وتیشی، بەشداریی فراوانی گشتی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بەڕاستی رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق و پلانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی تەواو لە سەرتاسەری وڵاتدا بێت.













گەلەری