PM:08:59:18/04/2025
1688 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكرانیا، هەلێكی دیكەیان لەبەردەستدایە، دەشڵێت، نایەوێت ئێران ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، بەپێچەوانەوە بۆیان باش نابێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەگەر پێشتر لایەنەكان هەوڵیان بدایە جەنگی ئۆكرانیا بە ئەمڕۆ نەدەگەیشت، بۆیە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ چاوەڕوانی هاوهەڵوێستی بۆ بەردەوامی گفتوگۆكان لە رووسیا و ئۆكرانیا دەكات، چونكە ئێستا هەلێكی دیكە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگەكە لەبەردەستدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەكەی دەیەوێت هاوكار بێت بۆ كۆتایی هێنان
بەجەنگی ئۆكرانیا كەبەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵك گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها، بۆ
ئەو مەبەستەش كۆشكی سپی ئەوەی لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات.
هاوکات، سەبارەت بەگفتوگۆكانی نێوانیان لەگەڵ ئێران، وتی، دەیانەوێت
ئێران وڵاتێكی بەهێز بێت، بەڵام نابێت خاوەنی چەكی ئەتۆم بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئێرانییەكان بیانەوێت ببن بە خاوەنی چەكی ئەتۆم ئەوە ئەنجامەكەی بۆ
ئەوان باش نابێت، بۆیە وەك سەرۆكی ئەمەریكا نایەوێت تاران خاوەنی چەكی ئەتۆم بێت.