سەردێڕ:

عێراق ستایشی نێودەوڵەتی وەرگرتووە بەهۆی خزمەتکردن و گرنگیدان بە گەنجان

PM:08:12:18/04/2025

1168 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق، دووپاتی لە گرنگیدان و پاڵپشتیکردنی حکومەت بۆ کەرتی گەنجان کردەوە و دەشڵێت، عێراق ستایشی نێودەوڵەتی وەرگرتووە بەهۆی خزمەتکردن و گرنگیدان بە گەنجان.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەحمەد موبەرقاع، وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق رایگەیاند، حکومەت زۆر گرنگی بە کەرتی لاوان دەدات، و بڕیارە بەردەوام بێت لەم رێبازە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گرنگی کارەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق کرد لە گرنگیدان بە کەرتی گەنجان، و دامەزراندنیان.

وتیشی، حکومەت بڕیارە بەردەوام بێت لەم رێبازە بۆ گەیشتن بە ئامانجی راستەقینەی بنیاتنانی گەنجان کە دەبنە بەردی بناغەی داهاتوویەکی ئومێدبەخش.













گەلەری