PM:07:53:18/04/2025
8352 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراق دروستدەکرێت، کە تایبەتە بە ئەو خەڵکانەی کەمدەرامەتن.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، باقر سەعدی، ئەندامێکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی راستەقینەی نیشتەجێبوون بووەتەوە کە ماوەی نیو سەدەیە بەردەوامە، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی خێرای ژمارەی دانیشتووان، کە لە سەرژمێری رابردوودا رێژەی ٤٤ ملیۆنی تێپەڕاندووە، ئەمەش مەرجی بەپەلە و پێویستمان دەخاتە بەردەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، ستراتیژی
نوێ بنەمای خانووبەرەی گونجاو دەگرێتەبەر بە دروستکردنی کۆمەڵگەی گەورەی نیشتەجێبوون
کە تایبەتە بەو خەڵکانەی کە کەم داهات و کەمدەرامەتن.
وتیشی، هەموو ئەو وەبەرهێنانانەی
کە لە ئێستادا پێشنیارکراون بۆ نیشتەجێبوون، نرخی زیادەڕۆیی لەخۆدەگرێت و بۆ زیاتر
لە ٪٩٠ـی کۆمەڵگا ناتوانرێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی داهاتی سنووردار و بەرزبوونەوەی
نرخەکان.