PM:06:24:18/04/2025
1352 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر نزیكەی هەشت هەزار حەب و یەك كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی رێگریكردن لە هێنانی ماددە هۆشبەرەكان بۆ وڵات و لەسەر رێنماییەكانی حكومەت، لە دەروازەی سنوری شەلامجە توانیویانە دەست بەسەر حەوت هەزار و ٨٥٠ حەبی بێهۆشكەر و بڕی ٩٦٠ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵدا بگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماددە هۆشبەرەكان بە گەشتیارێكی بیانی گیراون كە
لەناو كێك و شیرینیدا شاردبونییەوە و بەنیازبوە لەو رێگەیەوە بیهێنێتە ناو عێراق.
باسی لەوەشکرد، چالاكییەكە لەلایەن بەشەكانی تەكنیك و رووبەڕووی ماددە
هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونییەكان و پۆلیسی گومرگەوە ئەنجام دراوە، بۆ سەپاندنی سزای
شایستە بەرامبەری تۆمەتبارەكە رەوانەی ئاسایشی رووبەڕوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی
پارێزگای بەسرە كراوە.