سەردێڕ:

زانایان پێکهاتەیەکی چیمەنتۆ دروست دەکەن کە گەرمی دەگۆڕێت بۆ کارەبا

PM:05:35:18/04/2025

1816 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی چینی پێکهاتەیەکی چیمەنتۆ-هایدرۆجیلیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت وزە بەرهەم بهێنێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥، لە کۆنرانسی سین بایۆ بێتای ساڵی ٢٠٢٥، زانایان و ئەندازیاران باسیان لەوە کرد کە چۆن ماددە نوێیەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە بەرهەمهێنانی کۆنکرێت کە یەکێکە لە پیشەسازییە پیسکەرەکان. لە کۆنفرانسەکەدا جۆرێکی داهێنەرانەیان لە چیمەنتۆ ناساند کە توانای گۆڕینی گەرمی بۆ کارەبا هەیە، ئەم مادەیە دەتوانێت شۆڕشێک لە بیناسازیدا بکات و یارمەتی پاککردنەوەی شارەکان بدات.

زانایان روونیان کردەوە کە جیاوازی رێژەی بڵاوبوونەوەی ئایۆنە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان لە گیراوەی چیمەنتۆی کونیلەداردا تایبەتمەندی کارەبای گەرمی پێدەبەخشێت و چیمەنتۆی ئاسایی بەهۆی ئایۆنەکانەوە بڕێکی کەم ترواندنی کارەبا دەگوازێتەوە، بەڵام بەهۆی پێکهاتە چڕەکەیەوە بە هێواشی دەجوڵێن.
وتیشیان، چینەکانی هایدرۆجیل، کە مادەیەکی نەرم و هاوشێوەی جێلاتین و لە پۆلی ڤینێل ئەلکهولدروستکراون، وەک رێگایەکی خێرا بۆ ئایۆنەکانی هایدرۆکسیدی هەڵگری بارگە (OH−) کاردەکەن، لەکاتێکدا ئایۆنەکانی کالیسیۆم (Ca+) بە سنووری چیمەنتۆ و هایدرۆجیلەوە دەلکێت، ئەمەش جیاوازییەکی جوڵە دروستدەکات کە تڕواندنی کارەبا بەرزدەکاتەوە.

هەروەها ئەم پێکهاتەیە نەک تەنها وزە بەرهەم دەهێنێت، بەڵکو وەکو پاترییەکە کە راستەوخۆ لەناو دیوارەکەدا دروستکراوە.

ئاماژەیان بەوەش دا، کە ئەم مادەیە رێگە دەدات لە شۆستەیەکدا  گڵۆپەکان رووناک بکاتەوە، یان پردێک کە هێز دەدات بە هەستەوەرەکانی کە چاودێری درزەکان بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە وایەری کارەبایی یان پاتری بکات، ئەو مادەیە سوود لە جیاوازی پلەی گەرمی نێوان دیوارێکی خۆرگیر و ژێرزەمینێکی سارد وەردەگرێت.

 













گەلەری