سەردێڕ:

عێراق لە پلەی نۆیەمی ئەو وڵاتانەیە کە دەوڵەمەندن بە سامانی سروشتی

PM:04:29:18/04/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق لە پلەی نۆیەمی جیهانیدایە لەنێو ئەو وڵاتانەی دەوڵەمەندن بە سامانی سروشتی.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە سامانەکەی لە کانزا بەنرخەکان و سامانەکانی دیکە بەلایەنی کەمەوە بە ١٦ ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییە جیهانییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، وەبەرهێنان لە کانزا ستراتیژییەکانی وەک تۆریۆم و یۆرانیۆم دەتوانێت داهاتێکی بەراورد بە نەوت بەدەستبهێنێت، چونکە تۆریۆم بەدیلێکی پاکتر و گرنگترە بۆ بەرهەمهێنانی وزە بە بەراورد بە یۆرانیۆم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەستنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی بە وەبەرهێنان لەم کانزایانەدا پەیوەستە بە توانای عێراق بۆ چوونە ناو زنجیرە بەها زیادکراوەکان، ئەمەش بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی.

هەروەها، دۆزینەوەی بڕێکی زۆر لە تۆریۆم و یۆرانیۆم لە باشووری عێراق نوێنەرایەتی هەواڵی ستراتیژی دەکات کە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر هەمەچەشنکردنی ئابووری نیشتمانی ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو بقۆزرێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر پەیوەست بێت بە سیاسەتەکانی وەبەرهێنانەوە کە پەیوەندییان بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانەوە هەیە.

وتیشی، بەرەوپێشبردنی پرۆسەکانی گەڕان و بەرهەمهێنان بۆ ئەم دوو سەرچاوەیە دەبێتە هۆی خۆشکردنی رێگا بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە نانەوتییەکان، بەرزکردنەوەی پێگەی جیۆ-ئابووری جیهانی عێراق.

جگە لەوەش، ئەم پەرەپێدانە رێڕە و بۆ نەخشەی پیشەسازی نوێی پەیوەست بە رێڕەوی گەشەسەندن دادەڕێژێت، بناغەی داهاتوویەکی بەردەوام دادەنێت و کۆمپانیا گەورەکانی کانگا جیهانیەکان بە توانای تەکنەلۆژیی پێشکەوتوودا رادەکێشێت.

هاوکات، گرنگیی کانزاکانی تۆریۆم و یۆرانیۆم لە بازاڕی وزەی جیهانیدا، و بوونی هاوبەشە ئابوورییە گەورەکانی وەک هیندستان، چین و ئەمریکا، وا دەکات عێراق ببێتە یاریزانێکی سەرەکی لە بواری سەرچاوەی سووتەمەنی ناتەقلیدی و ناوەندێکی کاریگەر لە ئاسانکاریکردنی رێڕەوی ئاسایش و وزەی نێودەوڵەتیدا.













گەلەری