سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی روسیا: ئامادەین بۆ نێوەندگیری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران

PM:03:33:18/04/2025

1132 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ نێوەندگیری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ نزیکبوونەوەی دوو وڵاتەکە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لە هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا کردەوە و هەروەها وتیشی، هەموو ئەو سزایانەی بەسەر ئێران سەپێندراون نایاسایین و پێویستە کەم بکرێنەوە.

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لە هەموو هەوڵێک دەکەن لەنێوان ئێران و ئەمریکا و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانییان دەکەن.













گەلەری