PM:02:31:18/04/2025
3572 جار خوێندراوەتەوە
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە وەڵامی داواكارییەكەی سەرۆك كۆماری عێراقی دایەوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و رایگەیاند، " بەشداری هەڵبژاردن ناكەم، بەشداری نەكردنم لە هەڵبژاردن بەواتای داواكردنی دواخستنی هەڵبژاردن یان هەڵوەشاندنەوەی نییە".
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە لە وەڵامدانەوەی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە دڵتەنگە گەلێكی مەزن بەشداری لە هەڵبژاردنی گەندەڵ و ئەوانەدا بكات كە سامانی گشتیی دەدزن.
هاوکات ئەوەش دوای ئەوەدێت کە ئەمڕۆ لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق
داوای لە موقتەدا سەدر كرد لە بڕیارەكەی بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن پاشگەز ببێتەوە.