سەردێڕ:

سەرۆکی کۆماری عێراق داوا لە موقتەدا سەدر دەکات بەشداری هەڵبژاردن بکات

PM:12:45:18/04/2025

1268 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە موقتەدا سەدر دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە کرد بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خولی شەشەم کە لە چەند مانگێکی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.

هەروەها لە نوسراوێکدا بۆ سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە هەموو پارت و قه واره سیاسییەکان به شدار بن و هەروەها وتی، "ئێمەش وەک باقی سەرکردەکانی وڵات ئاگاداری ئەو بۆشاییە سیاسییەین کە بەهۆی کشانەوەی سەدرییەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا بەجێی هێشتووە".

هاوکات لە قسەکانیشیدا وتیشی، "کاتی ئەوە هاتووە رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە بگەڕێتەوە بۆ پەیڕەوکردنی رۆڵی سیاسی خۆی لە بەشداریکردن و هەڵسەنگاندن و راستکردنەوەدا".













گەلەری