AM:10:45:18/04/2025
1760 جار خوێندراوەتەوە
چین بۆ زیاتر لە ١٠ هەفتە هەموو هاوردەکردنی گازی سروشتی لە ئەمریکاوە رادەگرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بە پێی داتاکانی گواستنەوەی کەشتیوانی، لە دوای گەیشتنی تانکەرێک کە ٦٩ هەزار تەنبووە لە ویلایەتی تەکساسەوە بۆ فوجیانی وڵاتی چین لە مانگی ٦ـی شوباتەوە تاوەکو ئێستا هیچ بارێکی "LNG" لە نێوان هەردوو وڵاتدا نەنێردراوەتەوە و راگیراوە.
هاوکات، کۆتا کەشتی
کە بەرەو چین بەڕێکەوت نەگەیشتە بەنگلادیش، بەهۆی ئەوەی لە بەرواری ١٠ـی شوبات باج
بەرێژەی ١٥٪ سەپێندرا لەسەر گازی سروشتی ئەمریکا.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە نێوان شەڕێکی بازرگانی توند کە جیهانی گرتووەتەوە، نوێترین داتا کە خراوەتەڕوو
کە ئایا بە رێژەی چەند ئابوورییە گەورەکانی جیهان پشت هەناردەکردن دەبەستن لە ئێستادا
بەم شێوەیەیە: کۆریا ٣٨٪، مەکسیک ٣٣٪، کەنەدا ٢٦٪، بەریتانیا ٢٣٪، یابان ١٨٪، چین
١٤٪، ویلایەتە یەکگرتووەکان ١١٪، یەکێتی ئەوروپا بە رێژەی ٣٧٪ پشت بە هەناردەکردن
دەبەستن.