AM:10:21:18/04/2025
1464 جار خوێندراوەتەوە
لە ئەمساڵدا نزیکەی ١١٢ بەرمیل هەناردەکردنی نەوت لە رۆژێکدا کەمیکردووە و هەروەها بەراورد بە ساڵی رابردوو بە نزیکەی لەسەدا ٣ کەمبووەتەوە سەرەڕای ئەوەش بەرهەمەکانی عێراق بەرەو کەمی دەچن.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەهۆی سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپیک هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمەکانی عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیووە و بە پێی نوێترین داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە لە سەرەتای مانگی ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئازار ٣.٧٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا رووی لە کەمبوون کردووە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، دابهزینی ههناردهكردن لە ماوەی ئەم چوار مانگەدا دەگەرێتەوە بۆ
جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە عێراق لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ پابەندبووە پێوەی بۆ قەرەبوونکردنەوەی ئهو پێداویستییه زیادانهی كه لهگهڵ
كهمكردنهوهی خۆبهخشانه و رێككهوتنی ئۆپێك ناكۆك بوون.