سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی زێڕ چەند دۆلار دابەزی!

AM:08:35:18/04/2025

33244 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڵام بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٤ دۆلار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٥ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٩٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٢٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٥ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٩٥ هەزار دینارە













گەلەری