سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی نەوت زیادیکرد

AM:08:13:18/04/2025

4084 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلارێک و ٣٣ سەنت زیادیکرد.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرز بووەوە و بە ٦٤ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری