سەردێڕ:

ترەمپ رێگری لە زانکۆی هارڤارد دەکات بۆ وەرگرتنی خوێندکاری بیانی

AM:08:57:17/04/2025

1392 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ هەرەشەی رێگری کردن دەکات لە زانکۆی هارڤارد لە وەرگرتنی خوێندکاری بیانی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رێگری دەکات لە وەرگرتنی خوێندکاری بیانی بۆ زانکۆی هارڤارد و داوا دەکات زانکۆکە پابەند بن بەو مەرجانەی کە دایناوە لەرووی چاودێری حکومەتەوە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران و دامەزراندنیان.

هاوکات وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەگەر بێت و زانکۆکی هارڤارد پابەند نەبێت بە مەرجەکانی ترەمپ ئەوا زانکۆکە ئیمتیازاتی وەرگرتنی خوێندکاری نێودەوڵەتی لەدەست دەدات.

 













گەلەری