نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٥٧ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٩٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد
بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی
زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی
بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای
ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی
نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٣٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٧ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٩٨ هەزار دینارە