سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا چەندە؟

AM:08:11:17/04/2025

1024 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و سەنتێک زیادیکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرز بووەوە و بە ٦٣ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.

 













گەلەری