حکومەتى عێراق پلانێکى نوێى بۆ رووبەڕووبونەوەى هەژارى دەستپێکرد و بڕیارە لە ٢٠٢٥ ەوە تا ٢٠٢٩ بخایەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزیرى پلاندانان وتویەتى، رێژەى هاوڵاتیانى خوارهێڵى هەژاریان دەستنیشان کردووە بۆ هاوکاریکردنیان و ئەوانەن کە داهاتى مانگانەیان ناگاتە ١٣٧ هەزار دینار.
هەروەها،
بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق سێیەم ستراتیژی کەمکردنەوەی
هەژاری وڵات بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئەنجامی سەرژمێری
گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون.
عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی
فەرمی وەزارەتەکە، باسی لەوەکردووە، ستراتیژی نوێ درێژدەبێتەوە
بۆ ماوەی پێنج ساڵ، لە ساڵی ٢٠٢٥ تا ٢٠٢٩، و لەسەر بنەمای ئەو سیاسەت و بەرنامەی پێشتر
ئامادەکراوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک وەزارەت و دامودەزگای پەیوەندیدار جێبەجێدەکرێن.
ئەوەشی
خستەڕوو، هێڵی هەژاری لە عێراق لەسەر بنەمای ئەوەی تاکێک داهاتی مانگانەی لە ١٣٧ هەزار
دینار کەمتر نەبێت، حیساب دەکرێت و ئەو خێزانانەی خەرجییەکانیان لەو بڕە کەمترە، بە
خوار هێڵی هەژاری هەژمار دەکرێن.
هاوکات، لە ئەنجامی سەرژمێرییەکەدا دەرکەوتووە،
تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزانێکی عێراقی لە نێوان پێنج بۆ شەشدایە، و خەرجییەکانی
مانگانە نزیکەی ٦٣٧ هەزار دینارە، ئەمەش دەیخاتە
سەرووی هێڵی هەژارییەوە، لە کاتێکدا ئەو خێزانانەی خەرجییەکانیان کەمترە لەو ژمارەیە،
بە هەژار پۆلێن دەکرێن.