نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٦٢ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٢٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨١ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٨٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات،
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ
ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و
بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک
پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە
بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی
سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٨٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧١٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٧٨ هەزار دینارە
نرخی
١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٨١ هەزار دینارە