AM:09:22:15/04/2025
1404 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی تایبەتی ترەمپ وتی، بە دوو مەرجی سەرەکی لەگەڵ ئێران رێککەوتن ئەنجامدەدەن. ئێرانیش ناڕەزایەتیی خۆی بۆ مەرجەکانی ئەمریکا دەربڕیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ستیڤ ویتکۆف دەڵێت، دوو مەرجی سەرەکیی رێککەوتنمان لەگەڵ ئێران وەستاندنی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم و داماڵینی وڵاتەکەیە لەو چەکانەی هەیانە و پێویستە ئێران چەکەکانی بگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی تر.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، ئێران وتویەتی، رازینین بە مەرجەکانی ئەمریکا
و پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی پێویستە لە ژێر سەرپەرشتیی خۆیاندا بمێنێتەوە و روسیاش
پشتگیریی خۆی بۆ ئێران دەربڕیوە تا پرۆگرامی ئەتۆمیی خۆی بەشێوەیەکی مەدەنییانە پەرە
پێبدات.
هاوکات، سەبارەت بە گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکان ئیسماعیل قائانی وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، بەشێ دووەمی گفتوگۆکانیان لە ئیتاڵیا نابێت و هەر لە
وڵاتی عوممان ئەنجامی دەدەن.