نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەتەوە.
ئەمڕۆ سشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٢٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٧٤ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٧٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرزبوونەوەی
نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە
وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی
ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە
چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە
و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٧٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٧٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧٠٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٦٩ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٧٤ هەزار دینارە