سەردێڕ:

فەڕەنسا بۆ جەزائیر؛ دیبلۆماتکارەکانمان دەربکرێن هیچ بژاردەیەکمان نامێنێت جگە لە تۆڵە سەندنەوە

AM:10:15:14/04/2025

1684 جار خوێندراوەتەوە

کاربەدەستانی جەزائیر دەرکردنی ١٢ دیبلۆماتکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسایان راگەیاند و داوایان کرد لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن لە بەرامبەردا پاریسیش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی جەزائیر لە وەڵامی دەستگیرکردنی سێ کەسی جەزائیری لە فەڕەنسا هاتووە و ئەگەر بێت و بڕیارەکە پەسەند بکرێت کاردانەوەمان دەبێت.

هاوکات وتی، "داوا لە دەسەڵاتدارانی جەزائیر دەکەم ئەم رێوشوێنە دەرکردنانە پێچەوانە بکەنەوە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە رێوشوێنە دادوەرییە بەردەوامەکانی فەرەنساوە نییە. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتیشی، ئەگەر بڕیاری دەرکردنی دیبلۆماتکارەکانمان پەسەند بکرێت، هیچ بژاردەیەکی ترمان نابێت جگە لەوەی دەستبەجێ وەڵام بدەینەوە".













گەلەری