سەردێڕ:

زێلێنسکی؛ پوتین هەرگیز نەیویستووە ئێمە سەربەخۆ بین تەنها دەیەوێت لەناومان ببات

AM:09:58:14/04/2025

1012 جار خوێندراوەتەوە

زێلێنسکی بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی کرد بۆ ئۆکرانیا بۆ بینینی ئەو وێرانکارییەی کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا دروستی کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت تۆ بێیت و ببینیت، تۆ پێتوایە تێدەگەیت کە لێرە چی روودەدات ئێمە رێز لە بڕیارەکەت دەگرین".

زێلێنسکی ئەوەشی خستەڕوو، "کە ترەمپ تێدەگات کە پوتین چی کردووە و ناتوانرێت متمانەی پێبکرێت و هەرگیز نەیویستووە شەڕەکە رابگرێت و ئێمە سەربەخۆ بین و ئەو تەنها دەیەوێت لەناومان ببات".













گەلەری