نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٤ دۆلار نزمبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٢٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٧ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٨١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرزبوونەوەی
نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە
وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی
ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە
چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە
و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٧٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧١٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٧٤ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٧٧ هەزار دینارە