سەردێڕ:

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

AM:08:25:14/04/2025

984 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش کەمێک دابەزیووە و بە ٦١ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری