سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی زێڕ چەندە؟

PM:12:00:13/04/2025

1960 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە و بەراورد بە سێ رۆژی رابردووش نرخەکەی نزیکەی ١٠٨ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٢٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٠ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٨٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧١٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٧٧ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٨٠ هەزار دینارە













گەلەری