سەردێڕ:

کۆميسیۆن: بۆ هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق كار بە یاسای هەڵبژاردنی ئێستا دەكەین

AM:10:08:13/04/2025

1256 جار خوێندراوەتەوە

کۆميسیۆنی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق كار بە یاسای هەڵبژاردنی ئێستا دەكەن، باسی لەوەشکرد ٧٧ هەزار دەنگدەر داتاكانیان تازەكردووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نیبراس ئەبو سودە، جێگری سەرۆکی تیمی راگەیاندن لە کۆميسیۆنی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا کۆمسیۆن کار بەپێی یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٣ و هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا، ژمارە ١٢ـی ساڵی ٢٠١٨ دەکات، کە ئەو چوارچێوە یاساییەیە لە رێکخستنی دوایین هەڵبژاردنەکان خۆجێیی پشتی پێبەستراوە.

هاوكات حەسەن قەبس، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆن ئاشکرایکردووە، زیاتر لە ٧٧ هەزار دەنگدەر لە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە داتاکانیان نوێکردووەتەوە، لەگەڵ زیادبوونی بەردەوامی رێژەی بەشداریکردنی رۆژانە.













گەلەری