AM:08:32:13/04/2025
920 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش لە جێگیریدایە و بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری
ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.