موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری دەنگیاندانیان نوێ بکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتیمانی شیعە، لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم لایەنگرانی دەکات کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێبکەنەوە.
پێشتریش موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ناکەن کە لە ١١ـی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
موقتەدا سەدر کەسایەتییەکی شیعە و سەرکردەیەکی سیاسییە کە بە
پیاوی ژمارە یەکی عێراق دادەنرێت، هاوکات وەکو کەسایەتیی
ئایینی و هزرییە کاریگەرەکانی شەقامی عێراقی دەردەکەوێت، سەرکردە و رابەری رەوتی سەدرە لە عێراق کە بە گەورەترین لایەنی
شیعەی دەسەڵاتدار و دەستڕۆیشتووی عێراق دادەنرێن.
لە ساڵی
٢٠١٨، بە ڕێبەرایەتیی حیزبەکەی چووە ناوھاوپەیمانیی سائیروون، کە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
لە ساڵانی و ٢٠٢١ زۆرترین کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێنا.