سەردێڕ:

لە رووی هاوردەکردنی دانەوێڵە لە تورکیاوە عێراق لە ریزبەندیی یەکەمدایە

PM:01:26:12/04/2025

1108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی دانەوێڵە، پەلەوەری و بەرهەمەکانی تورکیا رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، عێراق لە ریزبەندیی یەکەمدایە لە رووی هاوردەکردنی دانەوێڵە لە تورکیاوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ، بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی دانەوێڵەی تورکیا رایگەیاند، هەناردەکردنی دانەوێڵە، رۆنی رووەکی، بسکیت، بەرهەمی شەکر، و کاکاو لە تورکیا لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە سێ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەشکرد، عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، یەکەمین هەناردەکاری دانەوێڵەی تورکیا بووە، بە بەهای ٥٣٩.١ ملیۆن دۆلار، ئەمریکاش بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، لە پلەی دووەمدا دێت.

هەروەها، عێراق لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەیە کە لە ماوەی مانگی شوباتدا گەنمەشامی لە تورکیاوە هاوردە دەکەن.













گەلەری