PM:12:39:12/04/2025
2048 جار خوێندراوەتەوە
نەعنا بە بەها خۆراکییە دەوڵەمەندەکەی جیا دەکرێتەوە، چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
خاتی ڕوپانی پسپۆڕی بواری خۆراک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم سەوزەیە تەنها خواردنێکی سەرەکی چێشتخانەکان نییە بەڵکو چارەسەرێکی سروشتییە کە دەوڵەمەندە بە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە هەوکردن.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بە گرنگی نەعنا کرد لە باشترکردنی ئاستی ئاسن لە جەستەدا، بەو پێیەی نەعنا ئاسن و ماددە خۆراکیەکانی دیکەی تێدایە، زیادکردنی بۆ ژەمە سادەکانی ڕۆژانە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی گشتی ئاسن.