AM:10:26:12/04/2025
1300 جار خوێندراوەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی کەمی داراییەوە زیاد لە دوو هەزار کارمەند لە نزیکەی ٦١ ولاتەوە کەم دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نوسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر دارایی کەم بوو و لەژێر فشارێکی زۆردا بوو و بەم دواییانەش، کەمیی دارایی بووەهۆی کەمکردنەوەی زیاد لە دوو هەزار و ٥٠٠ کارمەند.
هاوکات تا ئێستا هۆکارێکی سەرەکی دیاری نەکراوە
سەبارەت بە دروستبوونی ئەم قەیرانە تاکە ئاماژە کا کراوە ئەوەیە ئەمریکا گەورەترین
بەخشەری هاوکاریی مرۆیی بووە بۆ دەیان ساڵ، هەروەها گەورەترین بەشداربووی سەرچاوەی
دەرەوەی بودجە بووە بۆ فەرمانگەکە.