نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ١٠٨ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٢٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٦ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٨٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی
٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر
لە ٤٪ بەرزبووەوە.
ئەوەس لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧١٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٨٥ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٨٦ هەزار دینارە