سەردێڕ:

چین باج لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان بۆ ١٢٥٪ زیاد دەکات

AM:11:55:11/04/2025

1772 جار خوێندراوەتەوە

چین بەرپەرچی ئەمریکا دەداتەوە بە زیادکردنی باج بۆ ١٢٥٪ ، وەزارەتی چین رایگەیاندووە، کە رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوەی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی چین.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دوای راگەیاندنی چین لەسەر زیادکردنی باج بۆ کاڵا ئەمریکییەکان، ئایندەی پێوەرەکانی پشکەکانی ئەمریکا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

هاوکات وەبەرهێنەران لەگەڵ هەڕەشەی ئابووری بەهۆی باجەوە دەجەنگن و وەزارەتی بازرگانی چین ئەوەی خستووەتەڕوو، چین داوا لە ئەمریکا دەکات هەنگاوێکی گەورە بنێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەوەی پێی دەوترێت "باجی بەرامبەر" و بە تەواوی کارە هەڵەکانی خۆی راست بکاتەوە.













گەلەری