AM:09:32:11/04/2025
1452 جار خوێندراوەتەوە
هێڵیکۆپتەرێکی گەشتیاری کەوتە ناو رووباری هادسۆن لە شاری نیویۆرک و بووەهۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس و لەنێویاندا خێزانێکی ئیسپانیە کە خاوەنی سێ منداڵن.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هێڵیکۆپتەرێکی گەشتیاری کە خێزانێکی پێنج کەسی و فرۆکەوانەکە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەگوستین ئیسکۆبار، کارگێڕی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سیمێنس
(SIEGn.DE) کە بنکەکەی لە ئەڵمانیایە
خۆی و خێزانەکەی و سێ منداڵی گیانیان لەدەستداوە و پۆلیسی شاری نیویۆرک داواکارییەکانی
بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئێسکۆبار لەناو کۆپتەرەکەدا بووە، ئاراستەی پاسەوانی
کەناراوەکانی ئەمریکا کرد.
هاوکات، پاسەوانی
کەناراوەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا ناوی قوربانییەکانیان
لەبەردەستدا نییە. کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سیمێنس تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی
سەبارەت بە رووداوەکە نەداوە.