سەردێڕ:

عیماد جەمیل: کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو

AM:09:01:11/04/2025

1216 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "بە هەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی نییە".


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک کۆمسیۆنی عێراق ماوەیەکی زۆرە دەستیانکردووە بە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

هەروەها وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، لە سەرەتای کردنەوەی بنکەکانیانەوە لە مانگی سێــی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٤٠ هەزار هاوڵاتی داتاکانی بایۆمێترییان نوێکردووەتەوە و له‌نێویشیاندا له‌دایكبووانی ساڵی ٢٠٠٧ هەن كه‌ ژماره‌یان حه‌وت هه‌زار و ١٢٣ كه‌سه‌.

هاوکات جومانە غەلای باسی لەوەشکردووە، تاوه‌كو ئێستا نزیکەی ١٨ ملیۆن كارتی بایۆمێترییان دابه‌شكردووه‌.













گەلەری