نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٢٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٢ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٨٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی
نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە
گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە
بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٨٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٨٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧١٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٨٠ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٨٢ هەزار دینارە