سەردێڕ:

نرخی نەوت نزمبووەوە؛ بوو بە چەند؟

AM:08:24:11/04/2025

1216 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش نزمبووەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا کە دۆلارێک و ٧٢ سەنت دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری