PM:11:58:10/04/2025
2576 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو باجانەی ئەمریکا بەسەر چیندا سەپاندوویەتی ئێستا گەیشتووەتە لەسەدا ١٤٥.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کیڤن هاسیت، راوێژکاری ئابوری کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو باجانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراون، پێشبینی ناکرێ بۆ کەمتر لە ١٠٪ کەمبکرێتەوە.
هاوکات ئاژانسی
فرانس پرێس، کیڤن ئەوەشی خستەڕوو، کە پێیوایە هەمووان لەوە تێدەگەن کە ١٠٪ کەمترین
باجی ئەوانە و پێویستی بە رێککەوتنێک دەبێت بۆ ئەوەی سەرۆک بیەوێت ئەو باجە دابەزێنێت.