سەردێڕ:

سودانی چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست کرد بە كەرتی پیشەسازییەوە

PM:08:06:10/04/2025

1780 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی پشتیوانی لە كەرتی پیشەسازی عێراقی كرد و کە پێداچوونەوە بە چەند بابەتێكی سەرەكی پەیوەست بەم كەرتە گرنگە كرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت یەکسان بوو بۆ پشتگیریكردنی پیشەسازی نیشتمانی و ئامانجەكانی هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و زۆرترین بەرهەمی ناوخۆیی و كردنەوەی ئاسۆی كار و دەرفەتی كار لە كەرتی تایبەتدا.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی پەیوەندیداری ئاڕاستە كردووە، پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە كەرتی پیشەسازی.

هاوکات، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگترین پرس و تەحەددیاتی بەردەم ئەم كەرتە كرا، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە یەكەم پاكێجی پاڵپشتی پیشەسازییەوە هەیە، میكانیزمەكانی قەرزدان بە پڕۆژە پیشەسازییەكان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراون، ئەمە جگە لە بڕیارەكانی ئەنجومەن كە پەیوەندییان بە خاوەندارێتی و قەرزدان و دامەزراندنی شارە پیشەسازییەكان و هەناردەكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكانەوە هەیە.


 













گەلەری