AM:08:07:09/04/2025
1224 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەرداهات و نزمبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی پێنج دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش نزمبووەوە و بە ٥٧ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر لە چواردابەزی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی
ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان،
نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر بووە.