سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:22:08/04/2025

30968 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٦ دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی بازاڕەکانی جیهان دابەزیوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نا جێگیری نرخی زێڕ دوای بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت و بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ داناوە و نرخەکەی بە نا جێگیری ماوەتەوە و بووەتە هۆکاری ئەوەی وەبەرهێنەر و بازرگانان رووبکەنە فرۆشتنی زێڕی پاشەکەوتکراوی خۆیان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان لە بازاڕە داراییەکانی دیکە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢٣ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە













گەلەری